Accessibility links

ڕووسیا مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت لە دژی پـرۆژە بڕیارێک سەبارەت بە سوریا


ڕووسیا ڤیتۆی بەکارهێنا لە دژی پـرۆژە بڕیارێـکی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە داڕێژرابوو بۆ لێکۆڵینەوە لەو هێرشەی کرایە سەر شاری خان شەیخون لە پارێزگای ئیدلبی ڕۆژئاوای باکوری سوریا.

ئەنجومەنی ئاسایش پاش نیوەڕۆی ڕۆژی چوارشەممە بە کاتی نیویۆرک پرۆسەی دەنگدانەکەی بۆ ئەو پـرۆژە بڕیارە ئەنجام دا کە لە لایەن ئەمەریکا و بەریتانیا و فەڕەنسا پشـتیوانی لێدەکرا. سەرئەنجام ڕووسیا مافی ڤیتۆی بەکارهێنا و پـۆلیڤیا لەگەڵیدا بە نەرێ دەنگی دا و هەر یەک لە چین و کازاخستان و ئەثیوپیا دەنگیان نەدا، بەڵام 10 ئەندامەکەی دیکەی ئەنجومەنەکە بە ئەرێ دەنگیان دا.

ئەمە بۆ هەشتەمین جارە ڕووسیا لە ئەنجومەنی ئاسایش مافی ڤیتۆ بەکاردەهێنێت بۆ ڕاگرتنی پـرۆژە بڕیارەکانی کۆمەڵی نێودەوڵەتی لە دژی حکومەتی سوریا.

لە دانیشتنێـکی پـێشتری ئەنجومەنەکە، نیکی هەیڵی نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی ڕووسیا هەموو جارێک خۆی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی دوردەخاتەوە کە ئەسەد بۆمبی بەرمیلی بەکاردەهێنێت یان ڕێگە نادات خۆراک بۆ دانیشتوان ڕەوانەبکرێن.

هەروەها ماثیۆ ڕایکرۆفت نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەویش گوتی ڕووسیا لە بەردەم جیهاندا متمانەی نەما بەهۆی پشتیوانیکردنی لە ئەسەد. جەختی لەوەش کرد ئەسەد هیچ ئایندەیەکی لە سوریادا نابێت.

XS
SM
MD
LG