Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وتووێژەکانی جنێڤ بۆ ئاشتی سوریا دواخران


وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت وتووێژەکانی ئاشتی بۆ سوریا کە بڕیاربوو لە 8 ی مانگی دوو لە جنێڤ دەسـتپـێبکەنەوە بۆ کۆتایی مانگی دوو دواخرا.

سێرگێی لاڤرۆڤ ئەمڕۆ هەینی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لە نوێنەرانی ئۆپـۆزسیۆنی سوریا لە مۆسکۆ گوتی " وتووێژەکانی ئەستانە و ئەو ئامادەکاریـیانەی بۆیان کرابوون وەهای لە هاوڕێـیانمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان کرد هەنگاو بنێن و وتووێژەکانی ئاشتی بۆ سوریا لە جنێڤ ڕابگەیەنن، هەرچەندە لە 8 ی مانگی دووەوە بۆ کۆتایی مانگی دوو جارێـکی دیکە دواخرایەوە."

بەڵام یارا شەریف گوتەبێژی ستافان دی میستورا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ قەیرانی سوریا لە جنێڤ بۆ ڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند هیشتا پشتڕاست نەکراوەتەوە وتووێژەکانی دوادەخرێن یان نا.

گوتیشی بڕیارە ڕۆژی دووشەممە دی میستورا بەرەو نیویۆرک بڕوات بە مەبەستی ئامادەکاری بۆ وتووێژەکانی مانگی دوو و هەروەها بۆ ڕاوێژکردن لەگەڵ سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئاگادارکردنەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لە دوایـین پـێشهاتەکانی مەسەلەی سوریا.

XS
SM
MD
LG