ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی Amnesty International ڕۆژی چوارشه‌مه گوتی هێرشه‌کانی ئاسمانی نزیکه‌ی سێ مانگ له سوریا له لایه‌ن ڕووسیاوه سه‌دان مه‌ده‌نی کوشتووه و گه‌لێک له ئه‌و ئامانجانه‌ی هێرشیان کراونه‌تە سه‌ر ده‌کرێت وه‌ک تاوانانه‌کانی شه‌ڕ بژمێردرێن.
به‌ڕێوه‌به‌ری ڕێکخراوی لێخۆشبوونی نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ به‌شه‌کانی خۆر‌هه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باکووری ئافریکا له لێدوانێکدا گوتی "واپێده‌چێت به هۆی کرداره‌کانی ئاسمانی بۆ سه‌ر ناوچه‌کانی دانیشتووان هێندێک له ئه‌و هێرشانه ڕاسته‌وخۆ بو سه‌ر مه‌ده‌نێکان بێت به بێ ئه‌وه‌ی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ک هه‌بێت که دامه‌زراوێکی له‌شکرییان ته‌نانه‌ت بنکه‌ی ده‌رمانی له ئه‌و شوێنانه بووبن و له ئاکام دا کوژراو و برینداری به دوادا هاتووه.
هه‌روه‌ها له لێدوانه‌که‌دا هاتووه "ئه‌و جۆره هێرشانه ڕه‌نگ بێت وه‌ک تاوانه‌کانی شه‌ڕ چاو لێبکرین که گه‌لێ گرنگه ئه‌و جۆره پێشێلکارییانه سه‌ربه‌خۆیانه و بێ لایه‌نانه لێکۆڵینه‌وه‌یان له سه‌ر ئه‌نجام بدرێن."
هه‌روه‌ها ڕێکخراوه‌که گوتی، "به‌ڵگه هه‌ن که ڕووسیا ته‌قه‌مه‌نی هێشوویی و بۆمبه‌کانی ئاڕاسته‌نه‌کراو که له لایه‌ن نێونه‌ته‌وه‌یی یه‌وه قه‌ده‌غه‌کراوه و ڕووسیا به‌کاری هێناون."
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە زاری ئیگۆر کۆناشینکۆڤ گوتەبێژی وەزارەتەکە ڕەخنەی لە ڕاپـۆرتەکە گرت و گوتی لایەنگیری پـێوەدیارە و کۆمەڵێـک ئیدیعای تیادایە کە هیچ بنەمایەکی ڕاستیـیان نیـیە.