Accessibility links

کاربەدەستێـکی ئەمەریکایی: ڕووسیا بە نیازە هێرشێـکی گەورەی موشەکی لە سوریا ئەنجام بدات


کاربەدەسـتێـک لە وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دەڵێت ڕووسیا ئاگاداری کردوونەتەوە هێرشێکی توندی گەورە دەکاتە سەر سوریا کە تیایدا موشەکی جۆری کروز کە لە دەریاوە هەڵدەدرێن و موشەکی مەودا دور بەکاردەهێنێت.

کاربەدەسـتەکە بە ئاژانسی دەنگ‌وباسی ڕۆیتەرزی گوتووە مۆسکۆ ئەمڕۆ سێشەممە واشنتنی ئاگادارکردووەتەوە لە چوارچێوەی ئەو ڕێکەوتنەی لە نێوانیان مۆرکراوە بۆ پاراستنی سەلامەتی هاتووچۆی ئاسمانی لەسەر سوریا. ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد بنکەکانی داعش لە شاری ڕەققە لە نێو ئەو شوێنانە دەبن کە بۆردومان دەکرێن.

پاشان کاربەدەسـتەکە جەختی لەوە کردەوە ئەمەریکا لەگەڵ ڕووسیا هەماهەنگی لە سوریا ناکات و ئەم هێرشانەی ڕووسیا ئەنجامیان دەدات نابنە مایەی ڕاگرتنی هیچ چالاکیـیەکی هاوپەیمانێتی بە ڕابەرایەتی ئەمەریکا لە سوریا.

XS
SM
MD
LG