Accessibility links

ڕوسیا ڕەتی دەکاتەوە هێزەکانی بەشداربن لە شەڕ و پێکدادانەکانی باکووری ڕۆژئاوای سوریادا


دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا ئاماژەی بەوەدا مۆسکۆ ئەو هەواڵانەی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا ڕەت دەکاتەوە کە گوایە هێزە تایبەتەکانی ڕوسیا بەشدارن لە شەڕ و پێکدادانەکانی شاری ئیدلبدا کە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندایە.

ڕابەرانی باڵای ئۆپۆزسیۆنی سوریا وتیان ڕوسیا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هێزی تایبەتی ڕەوانەی سوریا کردووە تاوەکو شان بە شانی هێزەکانی سوپایا لە باکووری ڕۆژئاوای سوریا بجەنگن بە ئامانجی ئەوەی ئەو ناوچەیە لەژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆندا دەربکەن.

دەزگاکە لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە " ڕوسیا هێزی پیادەی لە سوریا نەبووە و ئێستاش نیەتی."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG