Accessibility links

ڕووسیا کورد بۆ کۆنگرەی سوچی بانگهێشت دەکات


ڕوسیا دەڵێت کوردی بانگێهشتکردووە بۆ بەشداریکردن لە کۆنگرەی داهاتووی سوچی کە تایبەتە بە ئاشتی لە سوریادا.

ئەم بانگهێشتە هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکانی تورکیا بۆ سەر کورد لە سوریادا.

سێرگیێ لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی ڕوسیا دەڵێت نوێنەرانی کورد لەو لیستەدا هەن بۆ بەشداریکردن لە دیالۆگە نیشتمانییەی بۆ ئاشتی دەکرێت لە هەفتەی ئایندەدا لە سوچی.

ئێران کە پشتیوانی لە ڕژێمی سوریا دەکات، تورکیا کە پشتیوانی سەرهەڵداوانی سوریایە و هەروەها ڕوسیا پشتیوانکاری سەرەکی بەشار ئەلئەسەد، دەخوازن کۆنفرانسێکی ئاشتیانە بکەن بە مەبەستی ڕێککەوتن لەسەر دەستورێکی نوێ بۆ قۆناغی دوای شەڕ لە سوریا.

وەها بڕیارە ڕۆژانی 29 و 30 ئەم مانگی یەکە ئەو کۆنفرانسە بکرێت.

لە سەرەتادا مۆسکۆ هیوای وەهابوو وتووێژە ئاشتییانەکەی لە مانگی یازدەی ڕابردوودا بکات بەڵام هەوڵەکانی سەریان نەگرت بەهۆی نەبوونی هاوڕایی لە نێوان بەشداربووە سەرەکییەکانی ئەو کۆبوونەوەیەدا.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لەو کاتەدا ناڕەزایی دەربڕیبوو بەرامبەر بانگهێشتکردنی پەیەدە و هەروەهاش یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) باڵە چەکدارەکەی پەیەدە بۆ کۆبوونەوەکە.

XS
SM
MD
LG