Accessibility links

ڕوسیا و سوریا داوا لە ئەمەریکا دەکەن سوریا جێبهێڵێت


ڕوسیا و سوریا بەیاننامەیەکی هاوبەشیان دەرکرد و تیایدا داوا دەکەن هێزەکانی ئەمەریکا وڵاتەکە جێبهێڵن و ڕێگە بدەن هێزەکانی ڕوسیا و سوریا پەنابەرەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بهێننە دەرەوە.

لە بەیاننامەکەدا کە وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بڵاویکردەوە هاتووە دەڵێت هێزەکانی ڕوسیا و سوریا ئوتومبێلیان ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی پەنابەرەکانی کامپەکەی ناوچەی ڕەکبان و بە پارێزراوی دەپەڕنەوە تاوەکو بتوانن ژیانێکی نوێ دەست پێبکەن.

هەروەها دەڵێت "داوا لە ئەمەریکا دەکەین کە بە شێوەیەکی نایاسایی یەکەی سەربازیی هەیە لەسەر خاکی سوریا وڵاتەکە جێبهێڵن."

جێی ئاماژەیە ئەمەریکا لەم مانگەدا ڕایگەیاند نزیکەی 200 سەربازیی ئەمەریکی لە دوو ناوچەی سوریا دە‌هێڵێتەوە، ئەمەش لەوانەیە ڕێگە خۆشکەر بێت لەبەردەم هێزەکانی هاوپەیماناندا تاوەکو لە سوریادا بمێننەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG