ئاژانسی په‌یام و نوچه‌ی ئینترفاکسی ڕووسی له ڕۆژی دووشه‌ممه گوتی دوو که‌شتی هێزی ده‌ریایی ڕووسی به‌ره‌و سوریا ده‌که‌وێته ڕێ بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی ڕووسی و هه‌روه‌ها بنکه ده‌ریایـیه‌که‌ی له‌وێ.
له‌وه‌تای ڕاپه‌ڕین له سوریا ده‌ستیپێکردووه ئه‌مه یه‌که‌م جاره ڕووسیا هێزێکی زۆرتر ڕه‌وانه‌ی بنکه‌ی خۆی له سوریا بکات.
ئینترفاکس له زاری کاربه‌ده‌سـتێکی هیزی ده‌ریایی ڕووسیا‌وه که ناوه‌که‌ی ئاشـکرا نه‌کردووه بڵاویکرده‌وه که‌شتیه هێڕشبه‌ره‌کانی نیکولای فیلچینکوڤ و سیزار کونیکۆڤ به‌ره‌و به‌نده‌ری ته‌رتوس ده‌که‌ونه ڕێ، به‌ڵام به وردی رۆژه‌که‌ی دیاری نه‌کردووه.
کاربه‌ده‌سته‌که گوتی که‌شتیه‌کان ژماره‌یه‌کی دیاری نه‌کراو له سه‌ربازانی هێزی ده‌ریایی تێدا ده‌بێت بۆ پاراستنی ئه‌و ڕووسیانه‌ی له سوریادان و هه‌روه‌ها هێنانه ده‌ره‌وه‌ی که‌لوپه‌له‌کان له ته‌رتوس ئه‌گه‌ر پێویست بکات.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ده‌م و ده‌ست هیچ ڕاگه‌یاندنێـکی له‌و باره‌یه‌وه نه‌داوه و هه‌روه‌ها کاربه‌ده‌ستێک له هێزی ده‌ریایی له ده‌ریای ڕه‌ش نه‌یویستووه له‌و باره‌یه‌وه قسه بکات.