Accessibility links

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەنیازە نەخۆش و بریندارەکانی غوتە بهێنێتە دەرەوە


دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕوسیا وتی وەزارەتی بەرگری ڕوسیا ڕایگەیاندووە لە ڕۆژی سێشەممەوە لەمیانەی ئاگربەستێکی ڕۆژانەییدا سوپای سوریا هێرشەکانی بۆ سەر غوتەی ڕۆژهەڵات ڕادەگرێت کە لەژێر دەسەڵاتی چەکدارانی ئۆپۆزسیۆندایە بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر.

دەگای هەواڵی ڕوسیا لە جەنەڕاڵ یوری یڤتۆشینکۆی سەرۆکی ناوەندی چاودێری ڕوسیا لە سوریا بڵایکردەوە چەکدارانی ناوچەکە سەدان هاوڵاتیان بە دیل گرتووە و لەنێویشیاندا منداڵ و ئافرەت هەیە.

دەزگاکە وتیشی جەنەڕال یوری وتوویەتی ناوەندەکە لەگەڵ حکومەتی سوریادا دەست دەکەن بە هێنانە دەرەوەی نەخۆش و بریندارەکانی ناوچەکە.

جێی ئاماژەیە لەماوەی ڕابردوودا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن فەرمانی بە ئاگربەستێکی ڕۆژانەیی کرد لە سوریادا بۆ ماوەی پێنج کاتژمێر تاوەکو هەلێک بڕەخسێت بۆ هێنانە دەرەوەی بریندارەکانی ناوچەی غوتەی ڕۆژهەڵات.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG