Accessibility links

مۆسکۆ دەڵێت باڵیۆزی ڕووسیا بۆ سودان بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستداوە


ڕووسیا دەڵێت باڵیۆزەکەی بۆ سودان بە نەخۆشی دڵ گیانی لەدەستداوە، ئەمەش پاش ئەوەی گومان دەکرا کوژرابێت.

ماریا زاخارۆڤا گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئەمڕۆ پـێنجشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە مۆسکۆ گوتی میرگیاس شیرینسکی ئێوارەی چوارشەممە بەهۆی نەخۆشی دڵەوە لە خەرتومی پایتەختی سودان گیانی لەدەستداوە.

گوتیشی سەرەتا باری تەندروستی تێکچووبوو و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە بە پەلە داوای پزیشکیان کردووە، بەڵام نەتوانرا ژیانی ڕزگاربکرێت.

پـێشتر ئەفسەرێـکی پـۆلیسی سودان بۆ ئاژانسی دەنگ‌وباسی فڕانس پـرێسی ڕاگەیاند باڵیۆزی ڕووسیا لە مەلەوانگەی شوێنی حەوانەوەکەی لە ناوچەی کافوری لە ڕۆژهەڵاتی خەرتوم مەلەی کردبوو و بە دوایدا دڵی وەستاوە.

لە لایەکی دیکە گوتەبێژی پـۆلیسی خەرتوم ڕایگەیاند نمونەیان لە ئاوی مەلەوانگەکە وەرگرتووە و پـشکنینیان بۆ کردووە و هیچ ماددەیەکی ژەهراوی تێدا نەدۆزراوەتەوە.

XS
SM
MD
LG