Accessibility links

ئینتەرفاکس: گەیشتنی یەکەمین کەشتی جەنگی ڕوسی بۆ بەندەری سودان


بەندەری پۆرت سودان

دەزگای هەواڵی ڕوسی ئینتەرفاکس لە زاری بەیاننامەیەکی کەشتیگەلی ڕوسیەوە بڵاویکردەوە کەشتیە جەنگیەکەی ئەدمیڕاڵ گریگۆرۆڤیچ گەیشتۆتە بەندەری سودان و ڕوسیا بەنیازە بنکەیەکی دەریایی لەوێ دابمەزرێنێت.

ئینتەرفاکس لە زاری بەیاننامەکەوە بڵاویکردەوە ئەمە یەکەمین کەشتی جەنگی ڕوسیە بچێتە ناو بەندەری پۆرت سودانەوە.

لە مانگی یانزەدا سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن دانی بەوەدانا بەنیازە بنکەیەکی دەریایی ڕوسی لە سودان دابمەزرێنێت تاوەکو بتوانێت ئەو کەشتیانە وەربگرێت کە بە وزەی ناوەکی کاردەکەن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG