Accessibility links

ئۆکرانیا: لانیکەم دوو کەس بەهۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ڕووسیاوە بۆ سەر سلۆڤیانسک کوژراون


بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن هێزەکانی ڕووسیا هێرشی ئاسمانییان کردۆتە سەر بازاڕێک و ناوچەیەکی دانیشتوان لە شاری سلۆڤیانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا، بەهۆی ئەوەشەوە لانیکەم دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و حەوت کەسی دیکە برینداربوون.

پەیامنێرێکی ڕۆیتەرز لە شوێنی ڕووداوەکە دووکەڵی زەردی بینیوە کە لە بازڕێکدا بەرزبۆتەوە، تیمەکانی ئاگرکوژێنەوەش هەوڵیانداوە ئاگرەکەی ناو بازاڕەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.

هێشتا نەزانراوە چی جۆرە تەقەمەنییەک لە هێرشەکەدا بەکارهێندراوە کە کراوەتە سەر بەرەکانی پێشەوەی هەرێمی دۆنێتسک، یاخود لەکاتی هێرشەکەدا چەند کەس لە بازاڕەکەدا بوون.

فەرمانڕەوای هەرێمی دۆنێتسک پاڤلۆ کیریلینکۆ وتی " ڕووسییەکان دووبارە بە مەبەست ئەو شوێنانەیان کردە ئامانج کە هاوڵاتیانی مەدەنی بۆی دەچن. ئەمە کردەوەیەکی تەواوی تیرۆریستییە."

پێشتر سەرۆکی شارەوانی سلۆڤیانسک وتی شارەکە لەژێر بۆردومانێکی چڕدایە.

هەردوو بەرپرسەکەی ئۆکرانیا داوایان لە هاوڵاتیانی مەدەنی کرد شارەکە جێبهێڵن، ئەوەش دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕووسیا کۆمەڵێک موشەکی ئاڕاستەی شارەکە کردووە.

کیریلینکۆ وتی " ئێستا گرنگترین شت ڕزگارکردنی ژیانی خەڵکەکەیە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG