Accessibility links

ڕووسیا هێزەکانی سوریای دیموکرات بە تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا تۆمەتباردەکات

  • VOA News

ڕووسیا هێزەکانی سوریای دیموکراتی تۆمەتبارکرد بە تۆپـبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا لە نزیک دێرزور، وە هەڕەشە دەکات ئەگەربێت و جارێکی دیکە ئەوە ڕووبداتەوە، ئەوا وەڵامدانەوەی دەبێت.

جەنەڕاڵ ئیگۆر کۆناشینکۆڤ گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە ڕاگەیاندنێـکدا گوتی هێزەکانی حکومەتی سوریا دوو جار بە تۆپ و خومپارە بە چڕی بۆردومانکراون لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فورات لە ناوچەی دێرزور کە لەوێ هێزەکانی سوریای دیموکرات و هێزی تایبەتی لەشکری ئەمەریکای لێـیە.

گوتیشی ئەگەربێت هەر شتێکی دیکەی لەو جۆرە ڕووبداتەوە، ئەوا لەو شوێنانە دەدرێن کە لێـیانەوە بۆردومانەکە دەکرێن.

باسی لەوەش کرد لە ئێستادا سەبازانی هێزی تایبەتی وڵاتەکەی لەگەڵ هێزەکانی حکومەتی سوریادان لەو ناوچانەی تۆپـباران کراون.

هەروەها گوتی بەپـێی دەزگاکانی چاودێری ڕووسیا لە سوریا، هێزەکانی سوریای دیموکرات هێزیان لە ناوچەی ڕەققەوە بەرەو دێرزور گواستووەتەوە.

هاوکات مۆسکۆ کاربەدەستێـکی باڵای لەشکری ئەمەریکای لەم بارەیەوە ئاگادارکردووەتەوە و گوتویەتی هەر تەقەیەکی دیکە لەو ناوچانەی هێزەکانی سوریاوە بە ئاڕاستەی هێزەکانیان بکرێت، ئەوا دەستبەجێ وەڵام دەدەنەوە.

XS
SM
MD
LG