Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت ئەمەریکا لە پشت قەیرانی گازی ئەوروپاوەیە


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت ئەمەریکا قەیرانی گازی لە ئەوروپا دروست کرد بەوەی ڕابەرانی ئەوروپای ناچار کرد هەنگاوێکی " خۆکوژی " بگرنەبەر لە پچڕاندنی هاریکارییەکانی ئابووری و وزە لەگەڵ ڕووسیادا.

ئەوروپا ڕووبەڕووی خراپترین قەیرانی گاز بۆتەوە، نرخەکانی وزە لە ئەوروپا بەرز بوونەتەوە، دوای ئەوەی ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ ئەوروپا کەم کردەوە.

کاتێک پرسیاری لێکرا سەبارەت بەوەی دەبێت چی بکرێت تاوەکو هێڵی بۆری گواستنەوەی گازی نۆرد ستریم 1 دووبارە چالاک بکرێتەوە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ماریا زاخارۆڤا بە ڕۆیتەرزی گوت " تۆ پرسیارێکم لێدەکەیت کە تەنانەت منداڵانیش دەتوانن وەڵامی بدەنەوە: ئەوانەی ئەمەیان دەستپێکرد دەبێت کۆتاییشی پێبهێنن."

زاخارۆڤا گوتی ئەمەریکا دەمێکەیە دەیەوێت پەیوەندییەکانی وزە لە نێوان ڕووسیا و وڵاتە سەرەکییەکانی ئەوروپای وەکو ئەڵمانیا ببڕێت، ئەمەش سەرەڕای ئەوەی ڕووسیا لە سەردەمی یەکێتی سۆڤییەتەوە دابینکارێکی متمانەپێکراوی وزە بووە.

زاخارۆڤ لە چوارچێوەی کۆڕبەندی ئابووری ڕۆژهەڵاتدا لە ڤلادیڤۆستۆکی ڕووسیا گوتی " هەژموونی واشنتن زاڵ بوو. کۆمەڵێک هێزی سیاسیی لە ئەوروپا دەسەڵاتییان گرتۆتەدەست کە شوێنکەوتوون."

گوتیشی " ئەوە بەتەواوەتی خۆکوژییە و دەبێت پیایدا بڕۆن."

ئەمەریکا و یەکێتی ئەوروپا ڕووسیایان بە تۆمەتی بەکارهێنانی وزە وەکو فشارکردن تۆمەتبار کردووە، ئەوەش دوای ئەوەی ڕووسیا هەناردەکردنی گازی بۆ کڕیارە ئەوروپییەکان کەم کردەوە. ڕووسیا دەڵێت کێشەی تەکنیکی هەیە لە وێستگەیەکی کۆمپرێسەری نۆرد ستریم 1 دا و سزاکانی سەر ڕووسیاش ڕێگر بوون لە چارەسەرکردنی کێشەکە.

کرێملن دەڵێت سزاکانی سەر ڕووسیا بوونەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی وزە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG