Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت لە هێرشێکی ئۆکرانیادا لە هەرێمی دۆنێتسک 63 سەرباز کوژراون


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت بەهۆی هێرشێکی ئاسمانی ئۆکرانیاوە بۆ سەر هەرێمی دۆنێتسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا 63 سەربازی ڕووسیایی کوژراون.

لە گرتە ڤیدیۆیەکدا بینایەکی ڕووخاو دەردەکەوێت کە گوایە بینایەکی کۆلێژی پیشەگەری بووە لە شارۆچکەی ماکیڤکای هەرێمی دۆنێتسک.

لە ماوەی ڕابردوودا وەزارەتی بەرگری ئۆکرانیا وتی نزیکەی 400 سەربازی ڕووسیایی کوژراون.

بەرپرسێکی باڵای سەر بە ڕووسیا لەو بەشەی هەرێمی دۆنێتسک کە لەلایەن ڕووسیاوە کۆنتڕۆڵ کراوە، دانیل بێزسۆنۆڤ، وتی کۆلێژی پیشەگەری لە نیوەشەودا لە ڕێی سیستمی موشەکی هیمارسی ئەمەریکییەوە لێیدراوە، لە کاتێکدا کە خەڵکەکە ئاهەنگی سەری ساڵیان گێڕاوە.

بلۆگەرێکی سەربازی سەر بە ڕووسیاش لە تێلیگرام وتی زیاتر لە 100 کەس لە هێرشەکەدا بریندار بوون.

وتیشی نزیکەی 100 کەس لە بیناکەدا بوون، ئەو بینایەش تەقەمەنی تیادا هەڵگیراوە.

ڕۆیتەرز دەڵێت نەیتوانیوە ئەو هەواڵانە پشتڕاست بکاتەوە، بەڵام توانیویەتی ئەو شوێنە بدۆزێتەوە کە گرتە ڤیدیۆکەی تیادا کراوە. سەرچاوەیەکی نزیک لە سەرکردایەتی ڕووسیاوە لە دۆنێتسک بە ڕۆیتەرزی وت لە مانگی نۆوە نزیکەی زیاتر لە 300,000 سەربازی نوێ لەو بینایەدا جێگیرکراون، زۆربەیان ڕەوانەی بەرەکانی پێشەوەی جەنگەکە کراون بۆ پتەوکردنی هەڵمەتە سەربازییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG