وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕۆژی یەکشەممە وتی هێزەکانیان هێرشی ئاسمانییان کردۆتەسەر ئەو چەکانەی کە ئەمەریکا و وڵاتانی ئەوروپی داوییانە بە ئۆکرانیا، هەروەها ڕێڕەوێکی هەستانی فڕۆکەکانیشیان لە بنکەیەکی سەربازیی نزیک شاری ئۆدێسای ئۆکرانیا لەناوبردووە.
وەزارەتەکە وتی موشەکی ئۆنیکسیان بەکارهێناوە بۆ لێدانی بنکە ئاسمانییەکە، ئەوەش دوای ئەوەی ئۆکرانیا ڕووسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی وێرانکردنی ڕێڕەوێکی نوێی هەستانی فڕۆکەکان لە فڕۆکەخانەی سەرەکی ئۆدێسا.
فەرمانڕەوای هەرێمی ئۆدێسا ماکسیم مارچینکۆ وتی ڕووسیا موشەکی باستیۆنی بەکارهێناوە و لە کرایمییەوە هەڵیداون.
ڕۆیتەرز نەیتوانیوە هەواڵەکان پشتڕاست بکاتەوە.
وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی سیستمە بەرگرییە موشەکییەکانی ڕووسیا دوو فڕۆکەی تۆپهاوێژی سو – 24 ئێمی ئۆکرانیایان بەسەر خارکیڤەوە خستۆتە خوارەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
بەرگری ڕووسیا: ڕووسیا هێرشی ئاسمانی دەکاتە سەر چەکەکانی ئەمەریکا لە ئۆکرانیا
