Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت لە 17 دامەزراوەی ئۆکرانییان داوە و زیاتر لە 200 سەربازییان کوشتووە


هێزە چەکدارەکانی ڕووسیا دەڵێت لەڕێی موشەکە وردەکانیانەوە 17 دامەزراوەی سەربازیی ئۆکرانیایان کردۆتە ئامانج و میحوەرێکی سەرکردایەتی و کۆگایەکیشیان لەناوبردووە کە بۆ هەڵگرتنی تۆپهاوێژ و موشەکەکان بەکارهێندراوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی ڕۆژی شەممە هێزی ئاسمانی ڕووسیا زیاتر لە 200 سەربازی ئۆکرانییان کوشتووە و 23 ئوتومبێلی زریپۆشیشیان تێکشکاندووە.

بەڵام ئاماژەی بە هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی ئۆدێسا نەدا کە فەرمانڕەوای ئەو شارە وتی لەلایەن موشەکەکانی ڕووسیاوە کراوەتە ئامانج و ڕێڕەوی هەستانی فڕۆکەکانی تێکداوە، سوپای ئۆکرانیاش وتی چیتر ناتوانرێت فڕۆکەخانەکە بەکاربهێندرێت.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG