وەزارەتی بەرگری ڕووسیا دەڵێت کۆمەڵێک هاوڵاتی مەدەنی ناوچەیەکی نیشتەجێبوونیان لە نزیک وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵی شاری ماریوپۆڵی ئۆکرانیا جێهێشتووە.
وەزارەتەکە وتی 46 هاوڵاتی مەدەنی ناوچەکەیان جێهێشتوو و خواردن و شوێنی مانەوەیان پێدراوە.
باوەڕوایە سەدان سەرباز و هاوڵاتی مەدەنی ئۆکرانیا لە وێستگەی پۆڵای ئازۆڤستاڵ لە ماریوپۆڵ خۆیان حەشاردابێت.
زۆرێک لە ڕێکەوتنەکانی نێوان ڕووسیا و ئۆکرانیا بۆ گواستنەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی لە شارەکەدا شکستیان هێناوە، هەردوولاش بەرپرسیارێتی سەرنەکەوتنی ڕێکەوتنەکان دەخەنە سەر ئەستۆی یەکتر.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز