Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت لە هێرشێکدا 100 موشەکی هیمارسی لەناوبردووە


وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی هێزەکانی ڕووسیا لە 24 ی مانگی حەوتدا زیاتر لە 100 موشەکی هیمارسی ئەمەریکییان لە هەرێمی دنیپرۆپێترۆڤسکی ئۆکرانیا لەناوبردووە.

ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ ئەو هەواڵەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پشتڕاست بکاتەوە.

ڕووسیا لە ماوەی ڕابردوودا ئاماژەی بەوەدابوو کە هێزەکانی کۆمەڵێک سیستمی موشەکی هیمارسییان لەناوبردووە کە لەلایەن ڕۆژئاواوە دراوە بە ئۆکرانیا. کیێڤیش ئەوە ڕەت دەکاتەوە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG