Accessibility links

ڕووسیا کۆتەبەند دەخاتە سەر ڤیزای " ئەو وڵاتانەی دۆستی ڕووسیا نین "


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

وەکو وەڵامێک بۆ سزاکانی سەر وڵاتەکە، سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن بڕیارێکی واژۆ کرد تیایدا کۆتەبەند دەخاتە سەر پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتانەی کە مۆسکۆ " بە دۆستی ڕووسیایان نازانێت."

بڕیارەکە کە ڕۆژی دووشەممە جێبەجێ دەکرێت، ئەو ئاسانکارییانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە ڕووسیا لە پێدانی ڤیزادا بە هاوڵاتیانی وڵاتانی وەکو نەرویج و سویسرا و دانیمارک و ئایسلەندا کردبوونی.

هەروەها فەرمانیش بە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا و دامەزراوە حکومییەکانی دیکەی وڵاتەک دەکات کۆتوبەند بخەنەسەر هاتنی تایبەتی " هاوڵاتیانی بیانی و ئەو کەسانەی دەوڵەتیان نیە و کردەوەی نادۆستانە دژی ڕووسیا ئەنجام دەدەن."

مانگی ڕابردوو حکومەتی ڕووسیا ناوی ئەو وڵاتانەی ئاشکرا کرد کە دۆستی ڕووسیا نین، لەنێو ئەو وڵاتانەشدا ئەمەریکا و کەنەدا و بەڕیتانیا و وڵاتانی یەکێتی ئەوروپا و ئۆکرانیایان تێدا بوو.

لە 24 ی مانگی دوودا ڕووسیا دەیان هەزاران سەربازی ڕەوانەی ناو ئۆکرانیا کرد و داگیرکارییەکەی لەو وڵاتە بە " ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی تایبەت " لە قەڵەمدا، وتیشی مەبەست لە ئۆپەراسیۆنەکەی لەناوبردنی توانا سەربازییەکانی ئۆکرانیا و لەناوبردنی " نەتەوە پەرستە " مەترسیدارەکانی ئۆکرانیایە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG