Accessibility links

پوتن دەڵێت سوپا دەبێت بۆردومانکردنی هەرێمەکانی ڕووسیا لەلایەن ئۆکرانییەکانەوە ڕابگرێت


سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن دەڵێت سوپای ڕووسیا دەبێت بۆردومانکردنی هەرێمەکانی ڕووسیا لە ناوچە ئۆکرانییەکانەوە ڕابگرێت، وتی بۆردومانەکان لەو ناوچانەدا بوونەتە هۆی ئەوەی زۆرێک لە خەڵکەکە کارەبا و ماڵ و حاڵییان نەمێنێت.

پوتن لە کۆبوونەوەیەکی حکومەتی ڕووسیادا ئەم لێدوانەیدا کە مەبەست لە کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردن بوو لەسەر نۆژەنکردنەوەی خانووبەرە و ژێرخانە لە ناوچووەکانی هەرێمەکانی باشووری ڕۆژئاوای ڕووسیا کە سنوورییان بە ئۆکرانیاوە هەیە.

وتی " بێگومان ئەرکی سەرەکی لە ناوبردنی ئەگەری بۆردومانکردنەکانە. بەڵام ئەمە کاری بەشی سەربازییە."

ئۆکرانیا بەرپرسیارێتی هێرشە ئاسمانییەکانی ناو خاکی ڕووسیا ڕاناگەیەنێت بەڵام وەکو " کارما " ناویبردوون بۆ داگیرکارییەکەی ڕووسیا، کە بووەتە هۆی خاپوورکردنی زۆرێک لە شارەکانی ئۆکرانیا و بە شێوەیەکی ڕێکخراو ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی کردۆتە ئامانج، زۆرێک لە هاوڵاتیانیش لە وەرزی سەختی زستاندا بەبێ ئاو و کارەبا ماونەتەوە.

پوتن باسی لە هەرێمەکانی ڕووسیای وەکو بێلگۆرۆد و بریانسک و کورسک کرد، بە کرایمیاشەوە کە لە ساڵی 2014 دا لەژێر دەسەڵاتی ئۆکرانیادا دەریهێنا و لکاندی بە ڕووسیاوە، لەو هەرێمانەدا خانووبەرەکان زیانییان بەرکەوتووە یاخود لە ناوچوون.

وتی " خەڵکەکە ڕووبەڕووی " کێشەی زۆر توند بوونەتەوە." پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە و قەرەبووکردنەوە هەیە.

وتی " زۆرێک لە خەڵکەکە کەوتوونەتە دۆخێکی سەختەوە، ماڵەکانیان لە دەستداوە و ناچار بوون بگوازنەوە بۆ ماڵی خزمانیان یاخود شوێنی کاتی بۆ مانەوەیان، ڕووبەڕووی پچڕانی دابینکردنی ئاو و گەرمی و کارەبا بوونەتەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG