Accessibility links

پۆلیسی ڕوسیا سەرۆکی ئۆپۆزسیۆن دەستگیردەکات


لە خۆپیشاندانێکدا دژی سەرۆک ڤلادیمێر پوتن و هاوپەیمانەکانی پۆلیسی ڕوسیا سەرکردەی ئۆپۆزسیۆن ئەلێکسی ناڤاڵنی و سەدان هەواداری لە وڵاتەکەدا دەستگیرکرد.

ناڤالن پێشتر ڕایگەیاندبوو ساڵی داهاتوو خۆی کاندید بکات بۆ سەرۆکی ڕوسیا لە دژی ڤلادیمێر پوتن، بەماوەیەکی کەم دوای ئەوەی خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکانی شاری سانت پیتەرسبێرگ و شارەکانی تر ناڤاڵنی لە دەرەوەی ماڵەکەی خۆی لە مۆسکۆ دەستگیرکرا.

وتەبێژێکی کۆشکی سپی وتی ئەمەریکا سەرکۆنەی ئەو گرتنە دەکات. وتی " گرتنی خۆپیشاندەرانی ئاشیخواز و چاودێرانی مافی مرۆڤ و ڕۆژنامەنووسان دژی ڕەگی دیموکراسییە. ئەمەریکا چاودێری ئەم بارودۆخە دەکات و داوا لە حکومەتی ڕوسیا دەکات بەخێرایی هەموو خۆپیشاندەرە ئاشتیخوازەکان ڕزگاربکات."

سەرچاوە/ VOA

XS
SM
MD
LG