ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه ڤلادیمیر پـوتن بۆ جاری سێـیه‌م پـۆسـتی سه‌رۆکایه‌تی ڕووسیای گرته ده‌ست.
له ڕێوڕه‌سـمێـکدا که له کرملن به‌ڕێوه‌چوو و تیایدا نزیکه‌ی 2 هه‌زار که‌سـایه‌تی ئاماده‌ی بوون، به‌ڕێز پـوتن ده‌سـتی خسته سه‌ر ده‌سـتوری وڵاته‌که و سوێندی خوارد ماف و ئازادی خه‌ڵـک بـپارێزێت.
به‌ر له مه‌راسیمه‌که ڕێوشوێنی توندی ئاسایش له مۆسکۆدا گیرانه‌به‌ر و هێزه‌کانی پـۆلیس 120 خۆپـیشـانده‌ریان ده‌سـتگیرکرد که زۆربه‌یان ڕه‌نگی سـپــیان پـۆشیبوو وه‌ک هێمایه‌ک بۆ بزوتنه‌وه‌ی دژی پـوتن.
ڤلادیمیر پـوتن له‌وه‌تای له سـاڵی 2008 وه کۆتایی به گه‌ڕی دووه‌می سه‌رۆکایه‌تیـیه‌که‌ی هاتبوو پـۆستی سه‌رۆک وه‌زیری گرته ده‌ست و له هه‌ڵبژاردنه‌کانی سه‌رۆکایه‌تی 4 ی مانگی سێ‌دا سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌سـتهێنا، به‌ڵام ئۆپـۆزسیۆن ده‌ڵێت فرتوفێڵ له هه‌ڵبژاردنه‌که‌دا کراوه.
پـوتن ده‌سـتبه‌جێ دمتری مێدڤێدێڤی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆک وه‌زیر ده‌سـتنیشانکرد. بڕیاره ڕۆژی سێشه‌ممه په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ری بدات.