به ده‌یان هه‌زار ڕووسی له مۆسکۆ به‌شداریـیان خۆپـیشاندانێـکدا کرد بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڤلادمیر پـوتن بۆ پـۆستی سه‌رۆکی ڕووسیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ڕووسیا چه‌ند له ڕێبه‌رانی خۆپشاندانهکهیان ناچار کرد بۆ لێـکۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا ئاماده‌بن.
خۆپـیشاندانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه یه‌که‌م خۆپـیشاندان بو له لایه‌ن ئۆپۆزسیۆنه‌وه داوا کرابێت له‌وه‌تای له 7 ی مانگی پێنجه‌وه به‌ڕێز پوتن ده‌سته‌ڵاتی گرته ده‌ست و سه‌رکوتکردنی جودابیرانی له لایه‌ن حکومه‌ت توندتر کرد.
په‌یامنێرێکی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا له مۆسکۆ مه‌زه‌نده ده‌کات که به ده‌یان هه‌زار که‌س له بلواردی مۆسکۆ به‌ره‌و شه‌قامی ساخارۆڤ که‌وتبوونه ڕێ. ڕێبه‌ری خۆپـیشاندانه‌که، سێرگێ ئودالسۆڤ گوتی 100 هه‌زار خۆپـیشانده‌ر ئاماده‌بوون، به‌ڵام پـۆلیس گوتی 1800 که‌س خۆپێشاندانیان کردووه له 2 ی پاش نیوه‌ڕۆ به کاتی خۆجێی.
په‌یامنێری ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا گوتی خۆنیشاندانه‌که ئاشتیانه بوو و کۆمه‌ڵی جۆراوجۆر تیایدا به‌شداریـیان کرد به نه‌ته‌وه په‌روه‌ره‌کان، کۆمۆنیسته‌کان و لیبراڵه‌کان. گوتیشی به هه‌زاران پۆلیس له‌سه‌ر شه‌قامه‌کان جێگیرکرابوون بۆ دابینکردنی ئاسایشی خۆپـیشاندانه‌که، که حکومه‌تی مۆڵه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی پێ دابوو.
ئودالسۆڤ له ناو چوار ڕێبه‌ری خۆپـیشاندانه‌که بوو که له‌لایه‌ن پۆلیس داواکرابوون هه‌تا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه وه‌ڵامی پرسیاران بده‌نه‌وه سه‌باره‌ت به دوا خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆن، که توندوتیژی لێ که‌وته‌وه له ئێواره شه‌وی ده‌سـه‌ڵات وه‌رگرتنی به‌ڕێز پـوتن. ئودالسۆڤ گوێ به پۆلیس نه‌دا و به‌شداری له خۆپـیشاندانهکهدا کرد و له کاتێکدا جودابیران ئهلێکسێ نهڤالنی، ئیلیا یاشین و کسێنیا سۆبچاک له باره‌گای لێـکۆڵینه‌وه‌ی پۆلیسدا ئاماده بوون.