حکومه‌تی ڕووسیا ده‌ستی به لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی تاوانکاری کردووه په‌یوه‌ست به لێدانی خۆپـیشانده‌رێکی ژنی ئۆپۆزیسیۆن که ڕۆژی یه‌کشه‌ممه‌ی رابردوو له لایه‌ن هێزه‌کانی دژه ئاژاوه‌ی ڕووسی له مۆسکۆی پایته‌خت لێدرابوو.
له‌و باره‌یه‌وه ڤلادمیر مارکن ، وته‌بێژی کۆمیته‌ی لێکۆڵینه‌وه‌که گوتی لێکۆڵینه‌وه‌که هه‌وڵ ده‌دات ئه‌و که‌سه بدوزێته‌وه که ئه‌و ڤیدیۆیه‌ی گرتبوو له‌و ده‌مه‌ی پـۆلیس له خۆپیشانده‌ره‌که ده‌ده‌ن و له ماڵپه‌ری ئینته‌رنێته‌وه ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی بڵاوکردبووه‌وه که تیایدا وێنه‌ی ئه‌و پۆلیسانه ده‌رده‌خات که له‌و خۆپـیشانده‌ره ژنه نه‌ناسراوه ده‌ده‌ن و توندوتیژی به‌رامبه‌ر پـیاده ده‌که‌ن.
که‌ناڵی NTV ڕووسی گرته ڤیدیۆیـیه‌که‌ی په‌خش کرد و نیشتانی دا که چۆن پۆلیسی دژه ئاژاوه‌ی ڕووسی ئه‌و ژنه به سه‌ر جاده‌که‌دا راده‌کێشن و هاوکات پـۆلیسێکش به شه‌ق له سکی ژنه ده‌دات.
ئه‌وه‌ی شایه‌نی گوتنه پۆلیس له مۆسکۆ به سه‌دان له خۆپیشانده‌رانی ناڕه‌زایان له میانه‌ی گردبوونه‌وه‌ی رۆژی یه‌کشه‌ممه‌دا ده‌ستگیرکرد، له درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌کانی وڵات‌دا که له دژی هه‌ڵبژاردن و گرتنه‌وه ده‌ستی پۆستی سه‌رۆکایه‌تی له لایه‌ن ڤلادمیر پوتنه‌وه.