فڕۆکه‌یه‌کی ڕووسیا که تیمێـکی ئاست به‌رزی یاری هۆکی سه‌هۆڵی هه‌ڵگرتبوو له به‌شی ڕۆژئاوای وڵاته‌که که‌وته خوارێ و له ئاکامدا به لای که‌م 43 که‌س گیانیان له‌ده‌سـتدا.
کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسی ده‌ڵێن فڕۆکه‌که که له جۆری Yak-42 بووه ڕۆژی چوارشه‌ممه له شـاری یارۆسلشڤل هه‌سـتاوه که نزیکه‌ی 240 کیلۆمه‌تر له باکوری ڕۆژهه‌ڵاتی مۆسکۆوه دوره و پاش ماوه‌یه‌کی کورت به 37 سه‌رنشین و 8 که‌سی تاقمی فڕۆکه‌که که‌تووه‌ته خوارێ.
بڕیاربوو فڕۆکه‌که تیمی لۆکۆمۆتیڤی هۆکی بۆ شـاری منسکی پایته‌ختی بیلهڕووسیا به‌رێت بۆ ئه‌نجامدانی یه‌که‌م یاری خۆی بۆ وه‌رزی 2012-2011 . فڕۆکه‌که ژماره‌یه‌ک یاریزانی بیانیشی تێدابوو، له نێویاندا 3 یاریزانی چیکی.