Accessibility links

کرێملن دەڵێت خۆپیشاندانەکانی مۆسکۆ قەیرانی سیاسییان دروست نەکردووە


وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ
وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ

کرێملن وتی زنجیرە خۆپیشاندانەکانی مۆسکۆ لەم هەفتانەی دواییدا نەبوونەتە هۆی دروستبوونی قەیرانی سیاسی لە ڕوسیا، ئەمەش لە یەکەمین لێدوانی بەرپرسانی ڕوسیادا سەبارەت بە خۆپیشاندانەکان.

خۆپیشاندانەکان سەبارەت بە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی یاسادانان لە شاری مۆسکۆ بووە گەورەترین خۆپیشاندان لە ساڵی 2011 ەوە تا ئێستا لە ڕوسیا، خۆپیشاندەران ڕژانە سەر شەقامەکان و دەڵێن هەڵبژاردنەکان ساختەن.

وتەبێژی کرێملن دیمیتری پێسکۆڤ بە ڕۆژنامەنووسانی وت ئەو ڕێوشوێنە توندانەی پۆلیس دژی خۆپیشاندەران گرتوویەتییە بەر هۆکاری خۆی هەیە، بەڵام بەرپرسان لێکۆڵینەوە لە هەندێک حاڵەتی تاکەکەسی دەکەن کە یاساکانیان دژی پۆلیس پێشێلکردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG