کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ یاریـیەکانی ئۆلۆمپـیاد بڕیاری دا ڕێگە نەدرێت ڕووسیا بەشداری لە پـێشبڕکێی یاریـیەکانی وەرزی زستان بکات، ئەوەی بڕیارە لە شاری پـیۆنگچانی کۆریای باشور بەڕێوەبچن.
ئەم ڕاگەیاندنە لە پاش ئەوە هات کە ئەنجومەنی جێبەجێکاری کۆمیتەی نێودەوڵەتی بۆ یاریـیەکانی ئۆلۆمپـیاد لە سویسرا کۆبووەوە سەبارەت بەو ڕاپـۆرتانەی باس لەوە دەکەن یاریزانانی ڕووسیایی لە میانەی یاریـیەکانی سوچی لە ساڵی 2014 وزەبەخشیان وەرگرتووە.
ڕووسیا چەندان جار ڕەتیکردووەتەوە کارێکی لەو جۆرە کرابێت.
کۆمیتەی نێودەوڵەتی ئۆلۆمپیاد توانیویەتی 11 مەدالیا لە یاریزانانی ڕووسیایی بسەنێتەوە کە لە ئۆلۆمپیادی سوچی بەدەستیان هێنابوون. هەروەها زیاتر لە 20 یاریزانی ڕووسیایی بۆ هەتا هەتایە لە بەشداریکردن لە یاریـیەکانی ئۆلۆمپیاددا قەدەغەکرد.