Accessibility links

ئۆکرانیا: ڕووسیا تۆڕی کارەبای ئۆدێسا دەکاتە ئامانج


بەرپرسانی شاری ئۆدێسای ئۆکرانیا دەڵێن ڕووسیا لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانیەوە هێرشی کردۆتە سەر دوو دامەزراوەی وزەی شارەکە و سەرجەم ئەو ژێرخانانەی شارەکە کە هەستیار نین کارەبایان نەماوە، ئاماژەشیان بەوەدا هێرشەکە کاریگەریی لەسەر ناوچەکانی دەوروبەری شارەکەش هەبوو.

سەرۆکی شارەوانی ئۆدێسا گینادی تروخانۆڤ وتی " بەهۆی فراوانی زیانەکەوە سەرجەم بەکارهێنەران لە ئۆدێسا جگە لە ژێرخانە هەستیارەکان کارەبایان نەماوە."

ئۆفیسی داواکاری گشتی ئۆکرانیا وتی دوو دامەزراوەی وزە لە هەرێمی ئۆدێسا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید – 136 ی ئێرانی لێیان دراوە.

هێزە چەکدارەکانی ئۆکرانیا وتی 15 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی لەوجۆرە کە دەتوانن تەقەمەنی هەڵبگرن و بەرەو ئامانجەکانیان دەفڕن، هەڵدراون بۆ ئامانجەکانی هەرێمەکانی ئۆدێسا و میکۆلایڤی باشوور، 10 فڕۆکەیان خراونەتە خوارەوە.

شاری ئۆدێسا پێش داگیرکارییەکەی ڕووسیا زیاتر لە 1 ملیۆن دانیشتووی هەبووە.

بەڕێوبەرایەتی شارەکە وتی هێرشەکانی ڕووسیا هێڵە سەرەکییەکانی گواستنەوە و کەلوپەلەکانی هەرێمی ئۆدێسایان کردۆتە ئامانج.

فەرمانڕەوای هەرێمی ئۆدێسا ماکزیم مارچینکۆ وتی ڕووسیا فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی کامیکازی بەکارهێناوە، کە بەرەو ئامانجەکەیان دەفڕن و لەگەڵ بەرکەوتنیاندا بە ئامانجەکانیان دەتەقنەوە، وتیشی دووان لەو فڕۆکانە بەسەر دەریای ڕەشەوە خراونەتە خوارەوە.

وتیشی " لە ئەنجامی هێرشەکەدا زۆربەی ناوچە و کۆمەڵگەکانی هەرێمەکەمان کارەبایان نەماوە."

لە مانگی 10 ەوە ڕووسیا لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و موشەکەوە ژێرخانی وزەی ئۆکرانیا دەکاتە ئامانج، ڕۆژی هەینی کیێڤ دانی بەوەدانا کە سەرجەم وێستگەکانی کارەبای ثێرماڵ و هایدرۆئەلیکتریکی وڵاتەکە زیانییان بەرکەوتووە.

ئۆکرانیا دەڵێت هێرشەکان کاریگەرییەکی ڕووخێنەرییان هەبووە لەسەر ژیانی هاوڵاتیانی مەدەنی و تاوانی جەنگن، مۆسکۆش دەڵێت هێرشەکانی ڕەوان.

ئۆکرانیا دەڵێت ڕووسیا سەدان فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی شاهید – 135 ی ئێرانی دژی ئۆکرانیا بەکارهێناوە، هاوکات داوای سزای توندتری نێودەوڵەتی کردووە دژی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG