Accessibility links

ڕوسیا: هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی یارمەتی کۆریای باکوورمان دابێت


وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا تۆمەتەکانی ئەمەریکای ڕەت کردەوە کە گوایە مۆسکۆ یارمەتی کۆریای باکووری دابێت لە دابینکردنی سووتەمەنی بەشێوەیەکی نایاسایی لەڕێی بارە دەریاییەکانەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ڕوسیا جەختی لەوە کردەوە ئەم تۆمەتانە هیچ بنەمایەکیان نیە و هیچ بەڵگەیەکیش پشتیوانیان ناکات.

نوێنەری ئەمەریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان نیکی هەیڵی ڕۆژی دووشەممە ڕوسیای تۆمەتبار کرد بە تۆمەتی فێڵکردن لە سزا سەپێندراوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر کۆریای باکوور و ئاماژەی بەوەدا واشنتن بەڵگەی تەواوی لایە کە ڕوسیا بەبەردەوامی و بە بەرفراوانی سزاکانی نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ سەر کۆریای باکوور پێشێل کردووە.

ئەم تۆمەتانەش لە نێوەندی ترسەکانی ئەمەریکادا دێت سەبارەت بەوەی پیۆنگیانگ پەرە بە توانا ناوەکییەکانی بدات، ئەمەش سەرەڕای کۆبوونەوە مێژووییەکەی نێوان سەرۆکی ئەمەریکا دانۆڵد ترامپ و ڕابەری کۆریای باکوور کیم جۆنگ ئون.

جێی ئاماژەیە بەهۆی بەرنامە موشەکیی و ناوەکییەکەیەوە، کۆریای باکوور ڕووبەڕووی کۆمەڵێک سزای توند بۆتەوە کە لەلایەن ڕۆژئاواوە سەپێندراون بەسەریدا.

سەرچاوە/ سکای نیوز

XS
SM
MD
LG