Accessibility links

وەزیری بەرگری ڕوسیا: دەبێت پێش ساڵی 2021 موشەکی نوێ پەرەپێبدەین


سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگەی شوێگۆ
سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن و وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگەی شوێگۆ

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وەزیری بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە پێویستە لەسەر وڵاتەکە پێش ساڵی2021 پەرەبدات بە موشەکێکی نوێی ئاڕاستەکراو لە زەوییەوە و موشەکێکی دیکە کە پێنج جار لە خێرایی دەنگ خێراتر بێت، ئەمەش وەکو وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی ئەمەریکا سەبارەت بە کشانەوەی واشنتن لە پەیماننامەی هێزی ناوەکیی مەودا ناوەند.

سەرۆکی ڕوسیا ڤلادیمێر پوتن ڕۆژی شەممە ڕایگەیاند پابەندبوونی بە پەیماننامەکەوە ڕادەگرێت کە بەروارەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵەکانی جەنگی سارد، ئەمەش دوای ئەوەی ئەمەریکا بڕیارێکی هاوشێوەیدا و وتی بەنیازە لەو پەیماننامەیە بکشێتەوە و ڕوسیای تۆمەتبار کرد بەوەی پەیماننامەکەی پێشێل کردووە.

لە هەمان کاتیشدا پوتن وتی پێویستە لەسەر ڕوسیا موشەکی نوێ پەرەپێبدات.

دەزگای ڕاگەیاندنی ڕوسیا لە زاری وەزیری بەرگری ڕوسیا سێرگەی شویگۆوە بڵاویکردەوە فەرمانی بە سوپا کردووە دەستبکەن بە کارکردن بۆ پەرەپێدانی دوو سیستمی موشەکی نوێ و گرەنتی ئەوە بدەن کە پێش ساڵی 2021 تەواو ببن.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG