وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا وتی کەشتییە جەنگییەکانی کەشتیگەلی باکووری ڕووسیا مەشقێکی سەربازیی دژە ژێرئاوگەرییان لە دەریای نەرویج تەواو کردووە، ئەوەش لە چوارچێوەی مەشقێکی سەربازیی دەریایی فراوانتری ڕووسیادا لەنێوەندی گرژییەکانی لەگەڵ ئەمەریکا و ناتۆ.
جووڵە سەربازییەکانی ڕووسیا لە نزیکەوە لەلایەن ڕۆژئاواوە چاودێری دەکرێن، لەکاتێکدا کە ڕووسیا هێزەکانی لەسەر سنووری ئۆکرانیا زیادکردووە و ئەوەش بووەتە هۆی دروستبوونی ترس و نیگەرانی لە هەڵگیرسانی جەنگ. مۆسکۆ ڕەتی دەکاتەوە پلانی هێرشکردنە سەر ئۆکرانیای هەبێت.
مەشقە سەربازییە دەریاییەکانی ڕووسیا زیاتر لە 140 کەشتی جەنگی لە سەرجەم کەشتیگەلەکانیەوە لە زەریای ئەتڵەسی و هێمن و باکوور و دەریای ئۆخۆتسک و ناوەند لەخۆدەگرێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز