Accessibility links

لە هێرشێکی ڕووسیادا بۆ سەر ئۆکرانیا منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ و داپیرەکەی دەکوژرێن


بەهۆی هێرشێکی موشەکی ڕووسیاوە لە خارکیڤ منداڵێکی تەمەن 10 ساڵ و داپیرەکەی کوژران، ئەمەش لە هەمان ئەو هەرێمەدا کە ڕۆژی پێنجشەممە هێرشی کرایەسەر و بەرپرسانی ئۆکرانیا دەڵێن لەو هێرشەدا منداڵێکی تەمەن 11 مانگیش بریندار بووە.

ڕۆژی پێنجشەممە بەرپرسانی ئۆکرانیا بە توندی سەرکۆنەی هێرشەکەی ڕووسیایان کرد کە کافێیەکی کردە ئامانج کە ماتەمینییەکی تێدا بەڕێوەدەچوو، لانیکەم 51 کەس گیانییان لە دەستدا و منداڵێکیشیان تێدا بوو.

دەزگای هەواڵی ئەسۆشیەتر پرێس بڵاویکردەوە دوای هێرشەکەی گوندی هرۆزای ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا " ئەندامانی لاشەی خەڵکەکە بڵاوببوونەوە بە گۆڕەپانێکی منداڵاندا کە بەهۆی هێرشەکەوە زیانێکی گەورەی بەرکەوتبوو."

فەرمانڕەوای هەرێمی خارکیڤ ئۆلی سینیهوبۆڤ بە کەناڵی بی بی سی وت "پێنج یەکی ئەم گوندە لە یەک هێرشی تیرۆریستیدا گیانییان لە دەستدا."

سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن وتی " ئەمڕۆ تیرۆریستانی ڕووسیا هێرشێکییان ئەنجامدا و دەتوانیت بە دڕندانە ناوی ببەیت."

سەرۆک وەزیری بەڕیتانیا بە بی بی سی وت هێرشەکەی سەر هرۆزا " قووڵایی ئەو خراپەکارییەی پیشاندا کە هێزەکانی ڕووسیا ئامادەن تێیدا نقووم بن."

ماتەمینییەکە بۆ سەربازێکی ئۆکرانیایی بەڕێوەدەچوو کە خەڵکی هروزا بووە و ساڵی ڕابردوو مردووە. دووبارە لە شوێنەکەی خۆی نێژرایەوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG