وەزیری بەرگری ڕووسیا سێرگەی شوەیگۆ بە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمێر پوتنی وت هەندێک لە مەشقە سەربازییەکانی وڵاتەکە کۆتاییان پێهاتووە و هەندێکی دیکەشیان نزیک بوونەتەوە لە تەواوبوون.
جێی ئاماژەیە ڕووسیا زیاتر لە 100,000 سەربازی لەنزیک سنوورەکانی ئۆکرانیا جێگیرکردووە، هەروەها مەشقێکی سەربازیی گەورەی لەگەڵ بێلاڕووسی هاوپەیمانیدا ئەنجام دەدات و کەشتی و فڕۆکەی جەنگی ڕەوانەی دەریای ڕەش کردووە.
وڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشدارییانداوە لەسەر زیادبوونی ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هەروەها دەشڵێن ئەگەر ئەو هێرشە ئەنجام بدرێت ئەوا ڕووسیا ڕووبەڕووی سزایەکی ئابووری توند و خێرا و یەکلاکەرەوە دەبێتەوە. بەڵام مۆسکۆ هەمیشە ڕەتی کردۆتەوە پلانی داگیرکردنی ئۆکرانیای هەبێت.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
وەزیری بەرگری ڕووسیا دەڵێت هەندێک لە مەشقە سەربازییەکان کۆتاییان پێهاتووە
