وەزارەتی بەرگری ڕوسیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند ڕوسیا مەشقی سەربازی لە دوورگەکانی کورێڵ دەستپێکردووە کە مەشقی تەقەکردنیش لەخۆدەگرێت و زیاتر لە 5000 سەرباز بەشداری تێدا دەکەن.
مانگی ڕابردوو ڕوسیا وتی ژێرخانی سەربازی وڵاتەکە فراوانتر دەکات بۆ دوورگەکانیش. دەزگای هەواڵی تاس لە زاری وەزارەتی بەرگری ڕوسیاوە بڵاویکردەوە ڕوسیا بەنیازە 51 دامەزراوەی ژێرخانی سەربازی لە دوورگەکانی کوریڵ دابمەزرێنێت.
بەشێک لە دوورگەکانی کوریڵ لەژێر دەسەڵاتی ژاپۆندایە. ناکۆکیەکان لەسەر دوورگەکان دەگەڕێنەوە بۆ ئەو کاتەی کە یەکێتی سۆڤیەت لە جەنگی جیهانی دووەمدا دەستی بەسەرداگرتن و ئەوەش بۆتە هۆی ئەوەی ئەو دوو وڵاتە پەیمانی فەڕمی ئاشتی لەنێوانیاندا واژۆ نەکەن.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز