Accessibility links

ڕووسیا هۆشداری دەداتە ڕاگەیاندنەکان: چاوپێکەوتنەکان لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیادا بڵاومەکەنەوە


سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی
سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی

دەزگای چاودێری ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕووسیای وت خۆیان بەدووربگرن لە بڵاوکردنەوەی ئەو چاوپێکەوتنانەی کە لەگەڵ سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکیدا ئەنجام دەدرێن، وتیشی دەستیان کردووە بە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە لەو ڕاگەیاندنانەی کە چاوپێکەوتنیان لەگەڵ زێلێنسکیدا ئەنجامداوە.

لە بەیاننامەیەکی کورتدا کە لەلایەن ڕێکخراوی چاودێری ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیاوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ماڵپەڕەکەی خۆیدا بڵاوکراوەتەوە دەڵێت کۆمەڵێک دەزگای ڕاگەیاندنی ڕووسی چاوپێکەوتنییان لەگەڵ زێلێنسکیدا ئەنجامداوە.

وتی " ڕۆسکۆمنادزۆر هۆشداری دەداتە ڕاگەیاندنەکانی ڕووسیا سەبارەت بە پێویستی خۆبەدوورگرتن لە بڵاوکردنەوەی ئەم چاوپێکەوتنە." بەڵام هیچ هۆکارێکی نەدا لەسەر هۆشدارییەکەی.

لەلای خۆیەوە زێلێنسکی لەگەڵ کۆمەڵێک دەزگای ڕاگەیاندنی ڕووسیدا قسەی کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG