ڕاگەیاندنی ناوخۆی هەرێمەکە لە زاری ڕابەری هەرێمی لوهانسکی جیاخوازەکانی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا لیۆنێد پاسیچنیکەوە بڵاویکردەوە هەرێمەکە ڕەنگە بەمزووانە ڕیفراندۆمێک ئەنجام بدات سەبارەت بە چوونەپاڵ ڕووسیا.
پاسیچنیک وتی " پێم وایە لە داهاتوویەکی نزیکدا لەسەر خاکی کۆمارەکە ڕیفراندۆمێک بەڕێوەدەچێت. خەڵکەکە مافی دەستووری خۆیان جێبەجێ دەکەن و بۆچوونی خۆیان دەردەبڕن لەسەر چوونەپاڵ فیدراسیۆنی ڕووسیا."
مانگی ڕابردوو ڕووسیا هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسکی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیای وەکو دوو کۆماری سەربەخۆ ناساند، لە 24 ی مانگی دووشدا ڕووسیا هەزاران سەربازی ڕەوانەی ناو خاکی ئۆکرانیا کرد و داگیرکارییەکەی لەو وڵاتە دەستپێکرد.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز
هەرێمە جیاخوازەکانی ئۆکرانیا ڕەنگە ڕیفراندۆم بکەن بۆ چوونەپاڵ ڕووسیا
