Accessibility links

هێرشێکی ڕووسیا بۆ سەر خارکیڤ 6 کوژراو و 10 برینداری لێدەکەوێتەوە


بەرپرسانی ناوخۆی ئۆکرانیا دەڵێن بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لە هێرشێکی ئاسمانی ڕووسیادا بۆ سەر خارکیڤی دووەم گەورەترین شاری ئۆکرانیا شەش هاوڵاتی سڤیل کوژراون و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون.

پۆلیسی نیشتیمانی ئۆکرانیا وتی هێرشەکە لە ڕێی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجام دراوە.

سەرۆکی شارەوانی خارکیڤ ئیهۆر تێریخۆڤ وتی " بەهۆی هێرشێکی ئاسمانییەوە بۆ سەر ناوچەی شیڤچینکیڤسکیەوە، تاوەکو ئەم بەیانییە، 6 کەس مردوون و 10 کەسی دیکەش بریندار بوون."

وتی " هێرشەکە لە ناوچەکانی شوێنی نیشتەجێبوونی داوە، لانیکەم لە 9 بینا و سێ بینای بەشی ناوخۆیی و ژمارەیەک لە بیناکانی بەڕێوبەرایەتییەکان و دوکانێک و بەنزینخانەیەکی داوە و ئوتومبێلەکانیش زیانییان پێگەیشتووە."

سوپای ئۆکرانیا وتی هێزەکانی بەرگری ئاسمانی وڵاتەکە 28 فڕۆکەی بێفڕۆکەوانییان لە کۆی 32 فڕۆکەی بێفڕۆکەوان خستووەتە خوارەوە و سێ موشەکییان لە کۆی شەش موشەک لە ناوبردووە.

خارکیڤ ئامانجێکە کە ڕووسیا بەردوام لێی دەدات، لەم چەند هەفتەیەی ڕابردووشدا هێرشەکانی بۆ سەر ئەو شارە زیاتر بوون. ڕۆژی چوارشەممە لە هێرشێکدا بۆ سەر شارەکە چوار کەس کوژران و چەند بینایەکی نیشتەجێبوونیش زیانێکی گەورەیان بەرکەوتووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG