Accessibility links

ڕووسیا لە دورگە کێشە لەسەرەکانی لەگەڵ ژاپـۆن بەرنامەی لەشکری ڕادەگەیەنێت


وەزیری بەرگری ڕووسیا دەڵێت مۆسکۆ بە نیازە بنکەیەکی لەشکری لە دورگەی کوریەل دامەزرێنێت، کە بەشێکی ئەو دوورگەیە ژاپۆن بە هی خۆی دەزانێت.

سەرگێی شۆیجو ڕۆژی پێنجشەممە بە پەیامنێرانی گوت ڕووسیا بەرنامەی هەیە بنەکەیەکی گەورەی پێشکەوتوو لەو دورگەیە دابمەزرێنێت کە کەرەستەی پێوسیتی پاراستنی سنوری تێدابنێت.

کوریەلس دەکەوێتە کەناری ڕۆژهەڵاتی ڕوسیا و باکوری ڕۆژهەڵاتی ژاپۆنەوە.

ژاپۆن دەڵێت بەشی باشوری کوریەل هینی ئەوە کە بە ناوچەکانی باکور ناودێری دەکات. ناکۆکلی لەسەر ئەم دوورگانە لە نێوان ڕوسیا و ژاپۆن لە دەمی جەنگی جیهانی دووهەمەوە چارەسەر نەکراوە. ئەم کێشەیە وای کردووە ئەم دوو وڵاتە ڕێککەوتننامەی ئاشتی مۆر نەکەن.

XS
SM
MD
LG