Accessibility links

ڕووسیا دەڵێت لە ماوەی دوو ڕۆژدا 472 شوێنی داعشی بۆردومانکردووە


ڕووسیا دەڵێت لە ماوەی 48 کاژمێری ڕابردوو لە 472 شوێنی داعشی بۆردومانکردووە و لە چەند شوێنێـکی بیەرهەمهێنانی سووتەمەنی داوە لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری تانکەری سووتەمەنیشی تێـکشکاندووە.

لەشکری ڕووسیا ڕۆژی دووشەممە ئەمەی ڕایگەیاند و گوتی لەو دوو ڕۆژە 141 جار فڕۆکەی هەستانووە بۆ لێدانی داعش لە پارێزگاکانی دێرئەزور و ڕەققە و حەلەب و ئیدلیب و لازقیـیە و حەما و حومس و ناوچەی دەوروبەری پایتەخت.

پاشان نووسیویەتی لە ماوەی ئەم پـێنج ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە هەزار تانکەری نەوتی سووتەمەنی داعشی تێـکشکاندووە و زیانێـکی گەورەی بە گروپە تێرۆرستیـیەکان گەیاندووە بە تایبەتی لە ناوچەی سەراقب لە پارێزگای ئیدلیب و قەلعەت ئەلمەزیق لە پارێزگای حەما.

هەروەها لە بەیاننامەکەدا هاتووە هەر لەم دوو ڕۆژەی ڕابردوو 2 ڕیزە تانکەری نەوتی داعشیان بەدیکردبوو لە نزیک ڕەققە و لێـیان داون. هەورەها بە فڕۆکەی جۆری سوخۆی 34 نزیکەی 80 ماشێنیان تێـکشکاندووە و پاڵاوگەیەکی نەوتی داعشیان لە دوری 50 کیلۆمەتر لە باشوری ڕەققە بۆردومان کردووە و لە باکوری دێرئەزوریش عەمبارێـکی نەوتیان وێرانکردووە.

XS
SM
MD
LG