Accessibility links

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا: سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران نایاسایین


وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران نایاسایین، ئەمەش لە یەکەمین لێدوانی فەڕمی ڕوسیادا سەبارەت بە سەپاندنەوەی سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر ئێران.

وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سێرگەی لاڤرۆڤ وتی ڕوسیا خۆی سزای ئەمەریکای بەسەردا سەپێندراوە و سەرەڕای سزاکانیش پێشبینی ئەوە دەکەین ڕێگەیەک هەبێت تاوەکو بەردەوام بین لە هاریکارییە بازرگانییەکانماندا لەگەڵ ئێران.

دوای کۆبوونەوەکەی لەگەڵ هاوتا ئیسپانییەکەی خۆسیپ بۆریدا، لاڤرۆڤ وتی ڕوسیا و هاوبەشە ئەوروپییەکانی بیر لە دۆزینەوەی ڕێگەیەک دەکەنەوە بۆ پاراستنی پەیوەندییە ئابوورییەکان لەگەڵ ئێراندا. بەڵام هیچ وردەکارییەکی دیکەی نەدا.

ڕۆژی سێشەممە ئێران ڕایگەیاند ئێستاش سەرەڕای سزاکانی ئەمەریکا بۆ سەر هەردوو کەرتی پیشەسازی نەوت و دارایی ئێران، دەتوانین زۆربەی نەوتەکەمان بفرۆشین، بەڵام داوای لە وڵاتانی ئەوروپا کرد کە دژایەتی سزاکان دەکەن کاری زیاتر بکەن بۆ پاراستنی ئێران.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG