کەسایەتییەکی دیاری تەندروستی جیهان هۆشداریدا لەسەر ئەوەی زیادبوونی کەمبوونەوەی خۆراک ڕەنگە ببێتە هۆی دروستبوونی هەڕەشەیەکی تەندروستی لەسەر جیهان، هاوشێوەی هەڕەشەکەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا.
بەڕێوبەری جێبەجێکاری پشتیوانی دارایی جیهان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئایدز و نەخۆشی سیل و مەلاریا، پیتەر ساندس، وتی بەرزبوونەوەی نرخی وزە و خۆراک کە بەشێک لە هۆکارەکەی جەنگەکەی ناو ئۆکرانیایە، ڕەنگە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ببێتە هۆی مردنی ملیۆنان کەس.
ساندس وتی " کەمبوونەوەی خۆراک بە دوو شێوە دەبێت: یەکێکیان ئەوەیە کارەساتێک دەبێت بۆ ئەو خەڵکانەی کە لەڕاستیدا لە برسدا دەمرن. دووەمیان ئەوەیە کە لەڕاستیدا ئەگەر خەڵکەکە بەخراپی خۆراکیان پێبدرێت ئەوا وایان لێدەکات لاوازتر بن بەرامبەر ئەو نەخۆشییانەی کە هەن."
ساندس وتی پێویستە وەبەرهێنان بکرێت بۆ پتەوکردنی سیستمە تەندروستییەکان و ئامادەکاری بکرێت بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی دەرەنجامەکانی کەمبوونەوەی خۆراک.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز