Accessibility links

بەرپرسێکی ڕۆژئاوا: ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئێستادا لە ئۆکرانیا ئۆپەراسیۆنی بەرگریین


بەرپرسێکی ڕۆژئاوا دەڵێت لە ئێستادا ئۆپەراسیۆنەکانی ڕووسیا لە ئۆکرانیا بەرگریین، ئەمەش دوابەدوای کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا لە شاری خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا.

سەرۆکی ئۆکرانیا ڤلۆدیمیر زێلێنسکی لە ماوەی ڕابردوودا سەردانی خێرسۆنی کرد و بەڵێنیدا سەرجەم ناوچەکانی ئۆکرانیا بگرێتەوە، هەروەها وتووشیەتی هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی دەبێت کشانەوەی سەرجەم هێزەکانی ڕووسیای تێدا بێت.

بەرپرسەکە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکات وتی " لە ئێستادا ڕوونە داگیرکارییەکەی ڕووسیا لە ئۆکرانیا ئۆپەراسیۆنێکی بەرگرییە."

بەرپرسەکە وتی کشانەوەی ڕووسیا لە خێرسۆن بە شێوەیەک ڕێکخراو بووە، وتیشی بانگەشەکانی ڕووسیا لەسەر ئەوەی کە 30,000 سەربازی لە خێرسۆن کشاندۆتەوە زیادەڕۆیین، وتی ژمارەکە نزیکەی 20,000 سەرباز بووە.

وتی " ئەگەر خەڵکەکە پێشبینی ڕووخانی هێزەکانی هەردوولا بکەن، لە ئێستادا هیچ شتێک نابینین ئاماژە بەوە بکات."

وتی " هیچ کام لە ڕووسیا و ئۆکرانیا لە دۆخێکدا نین کە هێزەکانیان بڕووخێن."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG