Accessibility links

ڕووسیا سزا بەسەر کۆمەڵێک بەرپرسی باڵای ئەمەریکادا دەسەپێنێت


وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین
وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین

وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت مۆسکۆ سزای تایبەتی بەسەر 61 بەرپرسی ئەمەریکادا سەپاندووە، سزاکان وەزیری خەزێنەی ئەمەریکا جانێت یەڵین و وەزیری وزەی ئەمەریکا جێنیفەر گرانهۆڵم و بەڕێوبەرە جێبەجێکارەکانی بەرگری و ڕاگەیاندنەکانی ئەمەریکا دەگرێتەوە.

وەزارەتەکە گوتی سزای تایبەتی سەپاندووە بەسەر ئەو بەرپرسانەی ئەمەریکادا، یەکێکیش لە سزاکان ئەوەیە ڕێگەیان پێنادرێت بێنە ناو ڕووسیاوە، ئاماژەشی بەوەدا بڕیارەکەی مۆسکۆ " وەکو تۆڵەسەندنەوەیەکە لەسەر ئەوەی ئەمەریکا بەردەوامە لە فراوانکردنی سزاکانی دژ بە کەسایەتییە سیاسیی و گشتیی خاوەنکارە ناوخۆییەکانی ڕووسیادا."

گوتیشی ئەو کەس و لایەنانەی کە سزاکان دەیانگرێتەوە بەرپرسانی باڵای سەربازی و ڕاگەیاندنەکان و دەزگاکانی هەڵسەنگاندن و کۆمپانیاکانی فڕۆکە و دروستکردنی کەشتی دەگرنەوە، هەروەها ئەو بەرپرسانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکاش دەگرنەوە کە دەستیان هەبووە لە بڵاوکردنەوەی " ڕاپۆرتی هەڵە سەبارەت بە هێرشە ئەلیکترۆنییەکانی ڕووسیا."

لەوانەی ناوییان لە لیستی سزاکاندا هاتووە بریتین لە:

نوێنەری بازرگانی ئەمەریکا کاثرین تای، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای دێڵتا ئێر لاینس ئێدوارد باستیان، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی کۆشکی سپی شالاندا یەنگ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگی سزاکانی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەیمس ئۆبڕاین، سەرۆکی بۆڕسەی نیویۆرک جێفری سپریچەر و سەرۆکی گروپی فیچ و بەڕێوەبەری جێبەجێکاری گروپەکە پۆڵ تایلەر.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG