دەزگای هەواڵی ئینتەرفاکسی ڕووسی وتی ڕۆژی شەممە وەزارەتی بەرگری ڕووسیا ڕایگەیاندووە بە بەکارهێنانی موشەکی دەنگبڕ کۆگایەکی ژێر زەمینی موشەک و تەقەمەنی فڕۆکەی لە ناوچەی ئیڤانۆ فرانکیڤسکی ئۆکرانیا لەناوبردوو.
.
بەپێی ئینتەرفاکس، وەزارەتەکە وتیشی لەڕێی بەکارهێنانی سیستمی موشەکی کەناراوەکانەوە ناوەندێکی ڕادیۆ و چاودێری سەربازیی ئۆکرانیایان لە نزیک شاری ئۆدێسا لەناوبردووە.
ڕۆیتەرز نەیتوانیوە بەشێوەیەکی سەربەخۆ بەیاننامەکەی وەزارەتی بەرگری ڕووسیا پشتڕاست بکاتەوە.
سەرچاوە/ ڕۆیتەرز