Accessibility links

ڕووسیا ئەو هێڵە ئاسنینانە دەکاتە ئامانج کە چەکییان لێوە ڕەوانە دەکرێت بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا لە دۆنباس


تانکەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی دۆنێتسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا
تانکەکانی هێزەکانی ئۆکرانیا لە هەرێمی دۆنێتسک، ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا وتی موشەکە وردەکانی شەش دامەزراوەیان کردۆتە ئامانج کە کارپێکەری ئەو هێڵە ئاسنینانە بوون کە بۆ ڕەوانەکردنی چەکە بیانییەکان بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا لە دۆنباس بەکارهاتوون.

ڕۆژی دووشەممە سەرکردەیەکی سوپای ئۆکرانیا وتی ڕووسیا هەوڵیداوە بۆردومانی ژێرخانی هێڵی ئاسنینی ئۆکرانیا بکات تاوەکو بەربەست بخاتە بەردەم ڕەوانەکردنی چەکە بیانییەکان بۆ هێزەکانی ئۆکرانیا.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لە بەیاننامەیەکدا وتی هێزەکانی ڕووسیا کۆگایەکی چەکیشیان لە نزیک سلڤیانسکی هەرێمی دۆنێتسک لەناوبردووە، هاوکات بۆردومانی کۆمەڵێک شوێنی دیکەیان کردووە.

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG