Accessibility links

هێڵی ئاسمانی ڕوسیا دەڵێت لە ڕووداوێکی هێلیکۆپتەردا ١٨ کەس گیانیان لە دەستدا


هەروەها لە ٢٠١٢ی زاینی فڕۆکەیەکی دیکەی روسیا لە سیبریا کەوتەخوارەوە و ٣٣ لە ٤٣ مسافری گیانیان لە دەستدا.

بە گوێرەی ئاژانسی پەیامنێری ئاسۆشێتدپرێس لە موسکۆ هێلیکۆپێتەرێکی رووسیایی دوای ئەوەی شەمە لە سیبریا دەستی بە فڕین کرد کەوتەخوارەوە و ١٨ کەس تێیدا گیانیان لە دەستدا.

کومیتەی لەشکری ئاسمانی گوتی هێلیکۆپتەری ئێم ئای – ٨ لە گەڵ هێلیکۆپتەرێکی دیکەی بارهەڵگر کە لە هەمان شوێن دەستیان بە فرێن کرد لە ٢،٦٠٠ کیلۆمێتری باکوری خۆرهەڵاتی موسکۆ خۆیان پێک دادا. هێلیکۆپتەری دووهەم زیانی پێ نەگەیی و نیشتەوە سەر زەوی.

بە گوێرەی لێدوانێکی هێلی ئاسمانی یو-تی هێلیکۆپتەرەکە ١٥ کەسی لە سەر بوون و سێ کەسیش دەستەی بەڕێوەبەری دەگرتەوە.

ڕاپۆرتەکانی پەیامنێری ڕووسیا گوتیان هەموو مسافرەکان باوەڕدەکرێت بۆ کۆمپانیای نەوتی راسنێفتی رووسیا کاریان دەکرد.

لێدوانی بەشی ئاسمانی یو-تی گوتی کە هێلیکۆپتەرەکە ساڵی ٢٠١٠ درووست کرابوو و فڕۆکەوانەشی نزیکەی ئەزمونی ٦،٠٠٠ کاتژمێر فڕێنی هەبوو کە ٢،٣٠٠ کاتژمێری وەک کاپیتان کاری کرد.

هەروەها لە مانگی ٢ی ساڵی زاینی، جێتێک دوای ئەوەی لە فڕۆکەخانەی موسکۆ ڕا دەستی بە فڕێن کرد دوای شەش خولەکان کەوتە خوارەوە و هەموو ٧١ کەس سەر ئەو فڕۆکەیە گیانیان لە دەست دا.

لێکۆلەران گوتیان دەستەی بەڕێوەبەری فڕۆکەکە لە بیریان چوو بوو کە سیستمی گەرمکردنەوەی فڕۆکە بکوژێننەوە و ئەوەش بوو بە هۆی ئەوەی نەتوانن بە دروستی ڕادەیی خێرایی هەوا لە ئاسمان دا بخوێننەوە.

XS
SM
MD
LG