Accessibility links

پوتن فەرمانێکی واژۆ کرد تیایدا ڕەگەزنامەی ڕووسی پێشکەشی سەرجەم ئۆکرانییەکان دەکات


 سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن
سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن

بەپێی فەرمانێک کە سەرۆکی ڕووسیا ڤلادیمیر پوتن واژۆی کرد، ئێستا ئۆکرانییەکان دەتوانن داوای وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ڕووسی بکەن.

پێشتر ئەم بژاردەیە تەنها بۆ ئەو ئۆکرانییانە بوو کە لە هەرێمەکانی دۆنێتسک و لوهانسکی ڕۆژهەڵات و هەرێمەکانی زاپۆریژا و خێرسۆنی باشووری ئۆکرانیا دەژیان، کە لە ئێستادا زۆرینەی ئەو ناوچانە لەژێر دەسەڵاتی ڕووسیادان.

هێشتا ڕوون نیە چەند کەس دەتوانن داوای وەرگرتنی ڕەگەزنامەی ڕووسی بکەن، بەڵام لە نێوان ساڵی 2019 و ساڵی 2022 دا لە سەدا 18 ی دانیشتوانی ئەو ناوچانەی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا کە جیاخوازەکانی سەر بە ڕووسیا کۆنتڕۆڵییان کردووە پاسپۆرتی ڕووسییان وەرگرتووە.

لە مانگی پێنجدا بڕیارەکە دانیشتوانی هەرێمەکانی زاپۆریژا و خێرسۆنیشی گرتەوە.

بەرپرسانی ئۆکرانیا تاوەکو ئێستا لێدوانییان لەسەر بڕیارەکەی پوتن نەداوە.

سەرچاوە/ دەنگی ئەمەریکا

XS
SM
MD
LG