Accessibility links

بەرپرسانی ڕووسیا دەڵێن ئۆکرانیا هێرشەکەی سەر کەشتیگەلی ڕووسیای لە دەریای ڕەش ئەنجامداوە


بەرپرسێکی باڵای دوورگەی کرایمییەی ئۆکرانیا کە ڕووسیا گرتوویەتییە خۆی دەڵێت ئۆکرانیا هێرشەکەی سەر کەشتیگەلی ڕووسیای لەڕێی فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانەوە ئەنجامداوە، بەهۆی هێرشەکەوە پێنج کەس بریندار بوون و ڤیستیڤاڵەکانی ڕۆژی دەریایی ڕووسیا هەڵوەشێندراونەتەوە.

فەرمانڕەوای سیڤاستۆپۆڵ میخایل ڕازڤۆژایڤ کە ماڵی کەشتیگەلی دەریای ڕەشی ڕووسیایە، گوتی " شتێکی نەناسراو فڕیوەتە ناو حەوشەی بارەگای کەشتیگەلەکەوە."

گوتیشی " بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوان بووە. ئۆکرانیا بڕیاریدا ڕۆژی دەریایی تێک بدات لێمان."

ڕازڤۆژایڤ گوتی پێنج کارمەندی بارەگاکە برینداربوون و دەزگای ئاسایشی فیدڕاڵ لێکۆڵینەوە لە بارودوخەکان دەکات.

گوتیشی " سەرجەم ئاهەنگگێڕانەکان بەهۆی هۆکاری ئاسایشەوە هەڵوەشێندرانەوە. تکایە ئارام بن و ئەگەر دەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە."

سەرچاوە/ ڕۆیتەرز

XS
SM
MD
LG