کاربه‌ده‌سـتانی ڕووسیا سه‌رکه‌وتنێـکی نوێ ڕاده‌گه‌یه‌نن له‌و هه‌وڵه یه‌ک ههفتهیـیهیاندا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی ئه‌و ئاگره‌ی گونده‌کانی سـووتاندووه و هه‌روه‌هاش دارسـتانهکان و بووشه‌ته هۆکارێـک بۆ بێ جێوڕێـیی هه‌زاران که‌س.
وه‌زاره‌تی کاروباری باره نا ئاسایـیهکان ئه‌مڕۆ شه‌ممه گوتوویه‌تی به‌شی گه‌وره‌ی سه‌رکه‌وتنه‌که له چوارده‌وری مۆسـکۆ بووه و ڕووبه‌ری ئاگره‌که بۆ نیوه که‌متر بۆته‌وه.
مۆسـکۆ له هه‌موو شوێنێـکی وڵاته‌که زیاتر سوودمه‌ند بووه له‌و بارانه‌ی ڕۆژی هه‌ینی باری. وه‌ک کاربه‌ده‌سـتان ده‌ڵێن به‌هۆی ئه‌و ناسـازیـیهی له ژینگه‌ی مۆسـکۆدا هاتۆته ئاراوه به‌هۆی دوکه‌ڵی ئاگره‌که و گازی کاربۆن مۆنۆکسـایدهوه هه‌زاران که‌س شـاره‌که‌یان جێـهێشـتووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ شه‌ممه سه‌رۆکی ده‌زگای وزه‌ی ڕووسیا گوتوویه‌تی نزیکه‌ی 3 هه‌زار ئاگرکوژێنه‌وه به‌ره‌نگاری ئه‌و ئاگره بوونه‌ته‌وه که جێی مه‌ترسی بووه بۆ دامه‌زراوی سه‌ره‌کی لێـکۆڵینه‌وه‌ی ناو‌کی وڵاته‌که له ناوچه‌ی سارۆڤ له ڕۆژهه‌ڵاتی مۆسـکۆ.
ڕۆساتۆمس سێرگی کرینکۆ به میدیای ڕووسیای گوتووه کێشه‌که له ئێسـتادا چیدی مه‌ترسی نه‌ماوه. کاربه‌ده‌سـتان گووتوویانه پـێشـتر هه‌موو ئه‌و مه‌تریاڵانه‌ی ئه‌گه‌ری ته‌قینه‌وه‌یان هه‌بووه له‌و دامه‌زراوه لادراون.